سوپای توركیا پێگه‌ی په‌که‌که له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆردومان ده‌کات

به‌شی تورکیا- سوپای توركیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ژماره‌یێک پێگه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆردومان کردوووه‌ و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر قه‌ندیل به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای توركیا له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان ١٢ پێگه‌ی په‌كه‌كه‌یان له‌ ناو خاكی "باكووری عێراق" بۆردومان كردوووه‌.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌ بۆردومانه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی قه‌ندیل و خواكورک و ئاڤاشین و باسیان ئه‌نجام دراوه‌ و تێیدا پێگه‌ و گه‌نجینه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی په‌كه‌كه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.

سوپای توركیا ھێمای به‌وه‌ كردوووه‌ "له‌ بۆردومانه‌كانی ماوه‌ی نێوان ١ تا ٨ی حوزه‌یران به‌ھۆی بۆردومانه‌کانی ئه‌وانه‌وه‌ ٢٤ گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌."

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15525

Your Comment

You are replying to: .
captcha