هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا پشتیوانیی خۆی له‌ دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ به‌ 25 کورسیی په‌رله‌مان پشتیوانی له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ و دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ چاودێریی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئیبراهیمی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ هه‌ڵبژاردن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵکی عێراقه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ به‌ 25 کورسیی په‌رله‌مان پشتیوانی له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ و دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ چاودێریی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ده‌کات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌ هه‌بوونی ده‌ستێوه‌ردانی بیانی له‌ ساحه‌ی سیاسیی عێراق ده‌کات و ده‌شڵێت: ئێستاکه‌ هه‌ندێک پیلان و سیناریۆ بۆ په‌لکێش کردنی وڵات به‌ره‌و توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ئارادایه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "العراق نت"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15509

Your Comment

You are replying to: .
captcha