داعش له‌ خانه‌قین په‌لامارى سوپاى عێراقی دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ خانه‌قین چه‌كدارانى داعش په‌لامارى سوپاى عێراقیان دا و شه‌ڕ به‌رده‌وامه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێكى ئه‌منى له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ خه‌ندانى ڕاگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانى سوپاى عێراق له‌ ناوچه‌ى نارێنى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌.

ناوبراو وتیشى: "تا ئێستا ژماره‌یێک سه‌ربازیی سوپاى عێراق بریندار بوون و شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هه‌ر دوو لا به‌رده‌وامى هه‌یه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15504

Your Comment

You are replying to: .
captcha