هەدەپە دووهەمین حیزب لە نێوان هاووڵاتیانی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا

بەشی تورکیا- بەگوێرەی ڕاپرسییەکان پارتی دیموکراتیکی گەلان لە نوێان حیزبەکانی ئامادەبوو لە هەڵبژاردندا دووهەمین حیزبە کە زیاترین دەنگ لە نێوان هاووڵاتیانی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا بەدەست دێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ڕاهێنان و زانستی تورکیا- ئەورووپا لە ڕاپرسییێکدا کە لە نوێان هاووڵاتیانی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا ئەنجامی داوە ئەنجامی سەرنج ڕاکێشی لە هەڵبژاردنەکانی 24ی جوونی 2018ی تورکیا لە ئەڵمانیا بە دەست هێناوە کە بەپێی ئەو ئەنجامانە پارتی دیموکراتیکی گەلان لە نوێان حیزبەکانی ئامادەبوو لە هەڵبژاردندا دووهەمین حیزبە کە زیاترین دەنگی لە نێوان هاووڵاتیانی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا بەدەست هێناوە.

ئەنجامی ڕاپرسییەکە بەم شێوەیە:

پارتی داد و گەشە: 47.10 لەسەدی دەنگەکان

پارتی دیموکراتیکی گەلان: 17.9 لەسەدی دەنگەکان

پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا: 15.5 لەسەدی دەنگەکان

ئیی پارتی: 8.3 لەسەدی دەنگەکان

پارتی سەعادەتی تورکیا: 1.9 لەسەدی دەنگەکان

هەروەها هەڵبژادرنی سەرۆک کۆماری لە نێوان هاووڵاتییانی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا بەم شێوەیە:

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان: 48.2 لەسەدی دەنگەکان

موحەڕەم ئینجە: 28.7 لەسەدی دەنگەکان

سەلاحەدین دەمیرتاش: 10.2 لەسەدی دەنگەکان

مراڵ ئاکشنر: 9.2 لەسەدی دەنگەکان

تمل کارا مولا ئۆغلۆ: 2.8 لەسەدی دەنگەکان

دوغو پرینجک: 0.9 لەسەدی دەنگەکان

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنوسل

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15502

Your Comment

You are replying to: .
captcha