بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سبحی مندولاوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەوازین نیووزدا ئاماژەی دا بە بوونی هێزی تورکیا لە عێراق و داوای لە دەوڵەتی فیدراڵ کرد هەڵویستی دروست هەمبەر ئەو هەوڵەی تورکیا بگرێتە بەر.
مندولاوی زیادی دەکات لەسەردەمی حکوومەتی بەعسدا ڕێککەوتنێک لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی داخڵ بوونی هێزەکانی تورکیا بۆ چەند ناوچەیێکی عێراق واژۆ کراوە، بەلام دوو لایەنەکە هێشتا کێشەی ئەو ڕێککەوتنەیان چارەسەر نەکردووە.
ناوبراو جەختی کردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین جار داوای لە پەکەکە کردووە ناوچەکانی هەرێم چۆڵ بکات و کێشەکانی بە دەنووستاندن لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment