بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئاگادار لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە هەرێمی کوردستان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ سوومریە نیووزدا وتی: تورکیا زیاتر لە 100 پەنابەری عێراقیی ڕادەستی هەرێمی کوردستان کردووە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە ، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەو پەنابەرانەیان لە سەر سنووری نێوان تورکیا و یۆنان دەستگیر کردووە کە لە نێوانیاندا ژمارەیێک ژن و منداڵ هەن.
سەرچاوەکە حەخت دەکاتەوە لە ئێستادا سەدان پەنابەری عێراقی لە زیندانەکانی تورکیان.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە سەندیکای پەنابەرانی عێراقی دەڵێت: زیاتر لە 240 هەزار لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا کۆچیان کردووە و زیاتر لە 300 کەسیش بەرلەوەی بگەنە ئەورووپا گیانیان لە دەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment