کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ستایشی به‌ره‌وپێشچوونی دامه‌زراندنی میكانیزمه ده‌ستوورییه ناوخۆییه‌كانی كرد و ئاماژه‌ی به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی دادگەی فیدراڵی و تێپه‌راندنی یاسای بو‌دجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دا و هیوای خواست به وردی جێبه‌جێ بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای دادگه‌ری له دابه‌شكردنی سامانه‌كاندا، پابه‌ندی پێوه بكرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوڕابوون كه میكانیزمێكی كارا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و پشتگیریی هاوپه‌یمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش پێویسته و ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكرێت.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، كۆمه‌ڵێك په‌یامی دروست بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆی بنیاتنانی متمانه و نیشاندانی نیازپاكییه، گیانی هاریكاری و هاوئاهەنگیش له هه‌موو بواره‌كاندا هان ده‌دات له‌پێناو به‌رژوه‌ندیی وڵات‌دا، ئاماژه‌ی به سه‌ردانی داهاتوویشی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مستەفا كازمی جه‌ختی له پێویستیی تۆكمه‌كردنی هاریكاریی ئه‌منیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كردو‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌قامگیریی ناوخۆیی دابین بكات و رێگە له هه‌ر بۆشاییه‌كی ئه‌منی بگرێت كه تیرۆر و تاوانی رێكخراو بیقۆزێته‌وه. لە کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردووەتەوە كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و له چواچێوه‌ی سیستەمی فیدراڵیدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان پێكه‌وه كار بۆ ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه بكات، چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 2021/4/10 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوان و هاریكاریی هه‌ردوولا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال، دۆخی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڤید_19 و زیادبوونی ژماره و ڕێژه‌ی تووشبوون به په‌تاكه و هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزرایی ته‌ندورستی و پێكوته، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ستایشی به‌ره‌وپێشچوونی دامه‌زراندنی میكانیزمه ده‌ستوورییه ناوخۆیییه‌كانی كرد و ئاماژه‌ی به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی دادگای فیدراڵی و تێپه‌راندنی یاسای بو‌دجه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا و هیوای خواست به وردی جێبه‌جێ بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای دادگه‌ری له دابه‌شكردنی سامانه‌كاندا، پابه‌ندی پێوه بكرێت.
كازمی هه‌روه‌ها جه‌ختی له پێویستیی تۆكمه‌كردنی هاریكاریی ئه‌منیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێری كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه سه‌قامگیریی ناوخۆیی دابین بكات و ڕێ له هه‌ر بۆشایییه‌كی ئه‌منی بگرێت كه تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو بیقۆزێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، كۆمه‌ڵێك په‌یامی دروست بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆی بنیاتنانی متمانه و نیشاندانی نیازپاكییه، گیانی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیش له هه‌موو بواره‌كاندا هان ده‌دات له‌پێناو به‌رژوه‌ندیی وڵات‌دا، ئاماژه‌ی به سه‌ردانی داهاتوویشی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌غدا ده‌ربڕی و باسی له هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ڕابردووی عێراق و سه‌ردان و دیداركانی به‌ڕێز كازمی، پێگه‌ی عێراقی خسته‌وه به‌رچاو و ڕۆڵی ئاساییی وڵاتی له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گێڕێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی دانایی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاریكاریی ئه‌منی و به‌ره‌وپێشبردنی به پێویست له قه‌ڵه‌م دا، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشی بۆ حكوومه‌تی فیدراڵ و تۆكمه‌كردنی پێگه‌ی ده‌وڵه‌ت دووپات كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك بتوانێت به‌ره‌نگاری ته‌حه‌دییه‌كان ببێته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ستایشی تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ڕێگه بۆ سه‌قامگیریی زیاتر و پێشكه‌وتنی عێراق خۆش ده‌كات.
بارودۆخی ئێستای عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، دوایین سه‌ردانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانی په‌تای كۆڤید_19 و كاریگه‌رییه‌كانی، پرۆسه‌ی كوتان و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی هاوكاری و پێكه‌وه‌كردنی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر كرده‌وه و هیوایان خواست په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و جێبه‌جێ بكرێت. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه میكانیزمێكی كارا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و پشتگیریی هاوپه‌یمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش پێویسته و ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و له چواچێوه‌ی سیستمی فیدراڵیدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان پێكه‌وه كار بۆ ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه بكات، چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
Your Comment