هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوكاریی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە كەم دەبێتەوە و بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش رایدەگەیێنێت: هاوكاریی ئەو وڵاتانە بۆ پێشمەرگە، تەنیا لەڕووی مەشق و راوێژكارییەوە بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی دەستەی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند: لە ساڵانی رابردوودا هەندێک دانووستان لە نێوان وەفدی هەرێم و بەغدا كراوە لەسەر قەبارەی وەزارەتی پێشمەرگە، چوونكە جێبەجێ كردنی داواكاری و شایستە داراییەكان بەپێی قەبارەی پێشمەرگە دیاری دەكرێت، بەڵام لە هیچ كام لەو دانووستانانەدا رێككەوتن لەسەر ژمارەی پێشمەرگە نەكراوە.

ناوبراو وتیشی: "لە ئێستادا هیچ جۆرە دانووستانێک لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراقدا نییە، بەڵام لە داهاتوودا ئەو دانووستاندنانە دروست دەبێت بۆئەوەی شایستە دارایی هێزەی پێشمەرگە لە حكوومەتی فیدراڵی دابین بكرێت".

ئاماژەی بەوەش كرد، هاوكاریی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە وەک سەرەتای شەڕی داعش نەماوە، بەڵام لەڕووی مەشق و راوێژكارییەوە هاوكارییەكان بەردەوامە، تەنها لەڕووی لۆجیستییەوە كەم بۆتەوە و وەک جاران نەماوە.

قارەمان کەمال راشیگەیاند: هەركاتێک هاوكارییێكی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە هاتبێت، رەزامەندی حەیدەر عەبادی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق وەرگیراوە، ئەوكاتە هاوكارییەكە هاتووە و دراوە بە هێزی پێشمەرگە.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15495

Your Comment

You are replying to: .
captcha