32 لە سەدی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڤاکسێنی کۆرۆنایان وەرگرتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند 32 لە سەدی هاووڵاتییانی هەرێم ڤاکسێنی کۆرۆنایان وەرگرتووە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد بۆ وەرگرتنی ڤاکسێن خۆیان نانووس بکەن.

کوردپرێس:

د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەرێم (9ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "باشترین جۆری ڤاکسین ئەو ڤاکسینەیە کە بە زووترین کات بەردەست بێت و وەریبگریت".

داواشى لە هاووڵاتییان کرد کە خۆیان تۆمار بکەن و لە نزیکترین بنکەی ڤاکسینی تۆمارکراو ڤاکسین وەربگرن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و خانەوادە و نیشتمان.

ڕوونیشی کردەوە کە هاووڵاتیان لە رێگەى ئەم بەستەرەوە (http://vac.health.digital.gov.krd/) دەتوانن ناوى خۆیان تۆمار بکەن.

راگەیەندراوەکەى وەزیرى تەندروستى لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەى ئەو هاووڵاتیانەى لە پارێزگاکانى هەرێم ئاشکرا کرد کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

وەزارەتى تەندروستى هەرێم (9ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بە ژمارەى ئەو هاووڵاتیانە کرد کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە زۆرترین ڕێژە لە پارێزگاى دهۆک بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە :

بەشێوەیێکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی خوارەوە:

هەولێر 26 %

سلێمانی 20 %

دهۆک 56 %

هەڵەبجە 16 %

گەرمیان 39 %

ڕاپەرین 42 %

کۆیە 24 %

لەراگەیەندراوەکەدا وەزارەتى تەندروستى داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەتایبەتی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە) بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:

http://vac.health.digital.gov.krd/

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.

News Code 1549

Your Comment

You are replying to: .
captcha