به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدی هه‌ده‌په بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له زنجیره‌یێک توویتدا وه‌ڵامی وته‌یێکی پێشتری ئه‌ردوغانی دایه‌وه که ده‌میرتاشی به‌وه تۆمه‌تبار کردبوو له پشت گردبوونه‌وه‌یێکی ساڵی ٢٠١٤ی تورکیادا بووبێت که ئه‌وکات بۆ پشتیوانی کردن له هێزه کوردییه‌کانی سووریا له شه‌ڕی کۆبانێ‌دا ئه‌نجام درابوو.
ده‌میرتاش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و ڕایگه‌یاند هیچ به‌ڵگه‌یێک نییه که خۆی و پارتی هه‌ده‌په له پشت ئه‌و گردبوونه‌وانه‌وه بوون.
ده‌میرتاش وتووشیه‌تی: ئه‌ردۆغان له گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌یدا که بۆ بانگه‌شه کردن ئه‌نجامی دابوو درۆی له به‌رواری ڕوودانی خۆپیشاندانه‌کانی کۆبانێ و ژماره‌ی کوژراوه‌کان کردوووه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ته‌حه‌دای ئه‌ردۆغانی کردوووه و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بوێر بێت له زیندان سه‌ردانی بکات و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر نایه‌ت با ئازاد بکرێت و له گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی هه‌ده‌په‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا ڕۆژی ٢٤ی ئه‌م مانگه هاووڵاتییان وه‌ڵامێکی ڕوون ده‌ده‌نه ئه‌ردۆغان.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment