به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت حسێن یێڵماز جێگری حیزبی ئیسلامخوازی هوداپار ئاماژه به لیستی کاندیدا کۆنسێرڤاتیڤ و ئیسلامخوازه‌کانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له 27هه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی ئیسلامخوازانی کۆمه‌ڵگا له زانایانی ئایینی که‌ڵکی وه‌رگرتوووه که ناویانی له لیسته‌که‌ی خۆیدا هێناوه به‌و بۆنه‌یه له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی به‌رته‌سک‌کراو به‌ڵام هه‌میشه ناوی کاندیدێکی ئیسلامخواز به شێوازی نومایشی له لیستی هه‌ده‌په‌دا هه‌یه.
شایانی باسه؛ ئه‌و لێدوانانه‌ی جێگری هوداپار له دۆخێک‌دا دژ به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئه‌نجام ده‌درێت که له لیستی ئه‌و حیزبه کاندیدبوونی پڕۆفیسۆر نووره‌ددین تۆرگای، پڕۆفیسۆر ئیلاهیات تورکیا له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێزمیر و نێعمه‌توڵڵا ئه‌ردۆغمۆش مامۆستای ئایینی له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شانلی ئۆرفا سه‌ره‌نجی کارناسانی سیاسیی تورکیای به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشاوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment