ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داگیر كردنی قه‌ندیل ده‌كات پەکەکەش دەڵێت بانگەشەی هەڵبژاردنە

به‌شی تورکیا- ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ قه‌ندیل هاوشێوه‌ی شاری عه‌فرینی سووریا داگیر ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان له ‌میانی وتارێكی كه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی داد و گه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 24ی ئه‌م مانگه‌ پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ناوچه‌ی قه‌ندیل كه‌ به‌ بنكه‌ی "تیرۆر" وه‌سفی كرد وشک ده‌كه‌ن هه‌روه‌ک چۆن له‌ عه‌فرین و چه‌ند ناوچه‌یێكی دیكه‌ی سووریا ئه‌نجامیان دا.

ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بۆردومان كردنی پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ڕاشی‌گه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 20 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا به‌شداری له‌ بۆردومان كردنی قه‌ندیلدا ده‌كه‌ن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەرمیی پەکەکە وتوویەتی ئەو وتانەی ئەردۆغان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.

جێی ئاماژه‌یه؛‌ هاوكات له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی توركیا لێدوانی لێپرسراوانی پارتی داد و گه‌شه‌ی فه‌رمانڕه‌واش سه‌باره‌ت به‌ داگیر كردنی قه‌ندیل، شنگال و مه‌خموور زیاد ده‌كات به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق وێڕای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لێدوانی لێپرسراوانی توركیا ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15469

Your Comment

You are replying to: .
captcha