سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی سندوقه‌كانی سلێمانی ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی سندوقه‌كانی سلێمانی ئاشكرا ده‌كات و ڕای‌ده‌گه‌یه‌نێت: "به‌ قسه‌ی پارێزگاری سلێمانی سندوقه‌كانی سلێمانی پارێزراون و لیژنه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت ده‌یانپارێزێت."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ خه‌ڵکی ڕاگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ كۆگایێكی هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ ڕه‌سافه‌ی به‌غدا ڕووی دا ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ ڕوو بدات بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی كراوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕووی داوه‌ و ڕووش ئه‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆیی پڕۆسه‌كه‌ ناكات.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌و کۆگایه‌ ڕووی دا له‌ شوێنێكی دیكه‌ ڕوو بدات ئه‌وا دادگا ناچار ده‌بێت بڕیاری كۆتایی خۆی بدات به‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردن له‌و شوێنانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ خروقاته‌كه‌ی تێدا ده‌كرێت یان خۆی بڕیار ده‌دات به‌وه‌ی هه‌ژماری ئه‌لكترۆنی هه‌ژمار بكرێت."

موسه‌ننا ئه‌مین ڕاشی‌گه‌یاند: 11ی حوزه‌یران من له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی قسه‌م كرد له‌باره‌ی ئه‌منییه‌تی سندوقه‌كانی سلێمانی و له‌سه‌ر زاری ئه‌وه‌وه‌ ته‌واوی سندوقه‌كانی سلێمانی له‌ دۆخێكی ته‌واو ئه‌منیدان و له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی تایبه‌ته‌وه‌ پارێزگاری لێده‌كرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌وه‌ی به‌ كێشه‌ سه‌یر ده‌كرێت له‌ ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ دووباره‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو عێراقه‌ بۆیه‌ من وای نابینم چوونكه‌ ده‌كرێت ئه‌و پارێزگا یان ناوچانه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ره‌ ده‌كرێت ئه‌وانه‌ جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنیان بۆ بكرێته‌وه‌ و ئاسایییشه‌ ئه‌ندامانی پارێزگایێک یان ناوچه‌یێک دوو مانگ دره‌نگتر بچنه‌ په‌رله‌مان.

موسه‌ننا ئه‌مین ئاشكراشی كرد سندوقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ر پارێزگایێک لای خۆیه‌تی و ته‌نها ئه‌و سندوقانه‌ نه‌بێت كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ناوه‌ند تا وردبینی تێدا بكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15465

Your Comment

You are replying to: .
captcha