ئێران ساڵانه‌ پێنج ملیار دۆلار له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی عێراق وه‌ده‌ست ده‌هێنێت

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ڕای‌ده‌گه‌یێنێت داھاتی تاران له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌ ھاوبه‌شه‌کانی عێراق ساڵانه‌ پێنج ملیار دۆلاره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ده‌ڵێت که‌ ڕۆژانه‌ له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی ڕۆژئاوای ڕووباری کاروون ٣٠٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رھه‌م ده‌ھێنرێت.

ئه‌وه‌ش له ‌کاتێکدایه‌ که‌ عێراق و ئێران له‌ ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک له‌ ڕووی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وته‌وه‌ له‌ پله‌ی دووهه‌‌م و سێیه‌مدا دێن.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان، پێنج کێڵگه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌کانی ئێران و له‌ پێنج کێڵگه‌ی‌تری نه‌وتیدا ھاوبه‌شن و قه‌بڵێنراویشه‌ که‌ ھه‌ر دوو وڵات نزیکه‌ی ٩٥ ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاویان ھه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15459

Your Comment

You are replying to: .
captcha