بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی وتەبێژی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بانگهێستی سەرۆكی پەرلەمانەوە بۆ دووبارەكردنەوەی هەڵِبژاردنەكان، رایگەیاند: ئەو بابەتە تایبەتە بەدادگای باڵای فیدراڵی نەک دەسەڵاتی جێبەجێ كردن یان هەر لایەنێكی دیكە.
ناوبراو وتیشی: داگای باڵای فیدراڵی ئەو لایەنەیە كە مافی هەیە بڕیار لەبارەی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان بداتەوە.
رۆژی 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای چەند رۆژێكیش كۆمسیۆن ئەنجامی رەسمی كۆتایی هەڵبژاردنەكە و ژمارەی دەنگی قەوارە و لیستەكان و كاندیدە سەركەوتووەكان و ئەوانەشی دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناوە راگەیاند، بەڵام بەهۆی ناكۆكی بەشێک لە لایەنەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، رۆژی 6ی ئەم مانگەش پەرلەمانی عیراق هەمواری سێیەمی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكر دو بڕیاریدا هەژماركردنەوەی دەستیی دەنگەكان بەڕێوەبچێت.
سەرچاوە: PUK
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment