بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مونا قه‌هوه‌چی جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمانی راشیگه‌یاند: ئامانجی ئه‌وان له پێكهێنانی ئه‌و لیسته بۆ ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌ی توركمان له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا هاوبه‌ش بن.
ناوبراو وتی: نیگه‌رانین له‌وه‌ی له ئێستادا هه‌ندێک له حیزبه سیاسییه كوردییه‌كان به‌نیازن لیستێكی كارتۆنی بۆ توركمانه‌كان دروست بكه‌ن به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه توركمانی راسته‌قینه له خوله‌كانی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستاندا نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان نه‌بووه و ئێستا به‌نیازن نوێنه‌ریان هه‌بێت.
جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئه‌وان وه‌كوو لایه‌نه سیاسییه توركمانییه‌كان ئامانج له پێكهێنانی ئه‌م لیسته هاوبه‌شه بۆ به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانه و له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كه بۆ رزگاربوون له‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment