بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیادا هاتووە، ئارانچا گۆنزالێس وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا بە مەبەستی تەواوێ کردنی گەشتەکەی بۆ ناوچەی کەنداو کە لە شوباتی ئەمساڵ بە سەردانی کردنی بۆ سعوودیە، ئیمارات و قەتەر دەستیپێکردبوو، ئەمجارە سەردانی کوێت و عێراق و دواتر هەرێمی کوردستان دەکات.
بەگوێرەی بەرنامەی سەردانکردنەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا،رۆژی 12ـی مانگ سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، هاوشانە عێراقییەکەی زنجیرەیێک کۆبوونەوە دەکات.
بڕیارە رۆژی 13ـی مانگ ئارانچا گۆنزالێس لە بەغداوە سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment