بهپێی ههواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا کە لەسەر شێوەى شیعر و پەخشان نووسیویەتی ڕایگەیاندوووە: عێراق لە مەترسیدایە و پێویستە رێگە نەدەن بەو کەسانەی یەک لەسەر سێی خاکی عێراقییان فرۆشتوووە جەنگێکی نوێ هەڵبگیرسێنن.
باسی لەوەش کردوووە: نابێت لە پێناو کورسی و دەسەڵاتدا عێراق بفرۆشرێت، چوونکە عێراق لە هەموویان گرنگترە.
ئەوەش لەکاتێکدایە: دوێنێ ئاگر لە چەند کۆگایێکی کۆمیسیۆن لە گەڕەکی گەیلان لەبەری ڕەسافەی شاری بەغدا کەوتەوە و لیژنەی ئەمنی بەغداش ڕایگەیاند: چەند کۆگایێکی سندۆقەکانی دەنگدان سووتاون ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment