هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ داوای دووباره‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات داوا ده‌كات دووباره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ له‌ ڕاگه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد "قسه‌كانی نێرده‌ی سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ عێراق له‌باره‌ی هه‌بوونی ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌روه‌ها گومانه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ها له ‌ناو كۆمیسیۆنیشدا وته‌كانی سه‌عید كاكه‌یی ‌و ڕیاز به‌دران كه‌ كۆمه‌ڵێک زانیاری مه‌ترسیداریان ئاشكرا كرد ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌."

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا عه‌لاوی داوا له‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق (كۆمار، په‌رله‌مان، حكوومه‌ت) ده‌كات حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر پێكبهێنن كه‌ كار بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ‌ماوه‌ی شه‌ش یان هه‌شت مانگی داهاتوو بكات.

ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی عه‌لاوی له ‌كاتێكدایه‌ له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سائیروون به‌ سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در، ڕه‌وتی حیكمه‌ به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌مار حه‌كیم هاوپه‌یمانێتییان پێكهێنا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15407

Your Comment

You are replying to: .
captcha