به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا وێڕای داوا له خه‌ڵک بۆ چوونه پێی سندۆقه‌کانی ده‌نگدان ڕایگهیاندوووه: هه‌مووان پێکه‌وه به شادی و پێکه‌نینه‌وه ده‌چینه پێی سندۆقه‌کانی ده‌نگدان. ئه‌منییه‌تی سندۆقه‌کانی ده‌نگدانمان دابین کردوووه؛ جێگای نیگه‌رانی نییه. چاودێریمان هه‌یه له سه‌ر هه‌موو سندۆقه‌کانی ده‌نگدان. ئێمه له 25ی حوزه‌یران چیرۆکی دیموکراسییێک ده‌نووسین. ئه‌و جمهوورییه‌ته که مسته‌فا که‌ماڵ ئاتاتورک و لایه‌نگرانی دایانمهرزاندوووه به دیموکراسی ده‌ڕازێنینه‌وه. "گهیشتۆینهته کۆتاییی ڕژیمی تاکه‌که‌سی؛ بژی سیسته‌می دیموکراتیکی په‌رله‌مانی."
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: بۆ منداڵانی ئه‌و وڵاته تورکیایێکی سه‌رنجڕاکێش دروست ده‌که‌ین. له ته‌نگژه و شه‌ڕ ماندوو بووین. بۆیه له 24ی حوزه‌یران هه‌مووان پێکه‌وه ده‌ڵێن "تمام". بۆ ژیانێکی یه‌کسان و ژیانێکی هێمن. له‌و وڵاته هه‌ر گولهیێک که ده‌هاوێژرێت ڕێکخراوه سیاسییه‌کان وڵامی ده‌ده‌نه‌وه. له‌و وڵاته‌دا یه‌کسانی ژن و مێرد به دڵنیاییه‌وه دابین ده‌کرێت. ئه‌وانه به‌ڵێنی من به ئێوه‌یه.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment