به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 10ی حوزه‌یران كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له‌گه‌ڵ دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و كین گرۆس كونسووڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان کۆ بوویه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێک له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تیی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و به‌شداریی هێز و لایه‌نه‌كان له‌م حكوومه‌ته و له‌مڕۆوه‌وه هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون كه پێویسته حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به به‌شداریی سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان پێكبهێنرێت و حكوومه‌تی هه‌موو لایێک بێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا و په‌یوه‌ست به به‌شداریی كورد له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌ر یه‌ک له كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی و باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق دووپاتیان كرده‌وه گرنگه كورد وه‌ک یه‌ک تیمی هاوبه‌ش و خاوه‌نی پلان و به‌رنامه‌ی ستراتیژیی یه‌كگرتوو به‌شداری له حكوومه‌تی داهاتوودا بكات.
بارودۆخی ناوخۆی كوردستان به‌شێكی‌تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو و له‌م باره‌یه‌وه كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ڕای‌گه‌یاندوووه "بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆده‌نگیی زیاتر به ده‌ست بێنین و خزمه‌تی زیاتری میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین پێویسته له ناو خۆمان یه‌كگرتوو بین و ململانێكان وه‌لا بنێین و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كورد پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و كه‌سییه‌كانمان بخه‌ین."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment