کوردپرێس:
قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق، به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاندووه: توانراوه ئه‌و ئاگره كۆنترۆڵ بكرێت كه ئه‌مڕۆ به هۆكارێكی نادیار له كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌ی ره‌سافه روویدا.
وتیشی: هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌مه‌وه كه یه‌ك سندووقیش به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه نه‌سووتاوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ین.
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زیری ناوخۆ، دوابه‌دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه دێت كه له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئامێره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه له‌و كۆگایه‌ی كۆمسیۆن هه‌ڵگیرابوون، سوتان و له‌ناوچوون.
Your Comment