وه‌زیری ناوخۆی عێراق: هیچ سندوقێكی ده‌نگدان نه‌سووتاوه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی ڕابردوو هەواڵێک بڵاو کرایەوە کە ئاگر لە کۆگایێکی کۆکردنەوەی سندووقی دەنگدان کەوتۆتەوە و وه‌زیری ناوخۆی عیراق، ده‌نگۆی سوتانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی شاری به‌غداوە ره‌ت ده‌كاته‌وه ‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت: یه‌ك سندووق نه‌سووتاوه ‌و ئاگره‌كه‌ش كۆنترۆڵ كراوه.

کوردپرێس:‌

قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق، به‌ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ نیوز-ی راگه‌یاندووه‌: توانراوه‌ ئه‌و ئاگره‌ كۆنترۆڵ بكرێت كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ هۆكارێكی نادیار له‌ كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ی ره‌سافه‌ روویدا.

وتیشی: هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ یه‌ك سندووقیش به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ نه‌سووتاوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین.

ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی وه‌زیری ناوخۆ، دوابه‌دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دێت كه‌ له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئامێره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌و كۆگایه‌ی كۆمسیۆن هه‌ڵگیرابوون، سوتان و له‌ناوچوون.

News Code 15387

Your Comment

You are replying to: .
captcha