بهپێی ههواڵی کوردپرێس، جەیمس ماتیس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند: ئەمریكا ئەوان بۆ تێكشكاندنی چەكدارانی داعش لە هاوكارییەكانیان بۆ شەرڤانانی یەپەگە بەردەوام دەبن و لەو ستراتیژە پاشەكشە ناكەن.
ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریكا لەبارەی نیگەرانییەكانی توركیا بۆ بەردەوامی هاوكارییەكانی واشنتۆن بۆ یەپەگە، رایگەیاندوووە: ئەوان دەیانەوێـت هاوسەنگی لە نێوان یەپەگە و توركیا رابگرن و بۆ ئەوەش بەرنامەی تایبەتیان هەیە.
ئەمریكا لەساڵی 2015وە دەستی بەهاوكاری بۆ یەپەگە كردوووە كە توركیا لەوە نیگەرانە و داوای راگرتنی هاوكارییەكان دەكات و هۆشداریشی داوە بە واشنتۆن.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment