ده‌رفه‌ت بۆ خه‌یانه‌تی چه‌ندجارەی ئه‌مریکا له‌ کورد ڕه‌خسێندراوه‌

به‌شی جیهان- ده‌بلیوو پاتریک لانگ، عه‌میدی خانه‌نشینکراوی ئه‌مریکا و به‌رپرسێکی پێشووی باڵای ئه‌و وڵاته‌ پێی وایه‌ ڕێککه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ مه‌نبه‌ج، ده‌ستپێکی خه‌یانه‌ته‌کانی ئه‌مریکا به‌ کورده‌کانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌بلیوو پاتریک لانگ، عه‌میدی خانه‌نشینکراوی ئه‌مریکا و به‌رپرسێکی پێشووی باڵای ئه‌و وڵاته‌ پێی وایه‌ ئه‌مریکا ده‌یان ساڵه‌ هه‌ر کاتێکدا پێویستی به‌ کورد بێت به‌کاریان ده‌هێنێت و پاش ئه‌وه‌ش جێیان ده‌هێڵێت.

ناوبراو له‌و‌ یادداشته‌ی که‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا بڵاوی کردۆته‌وه‌ نووسیویه‌تی: له‌ میانه‌ی ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1970 و به‌ هاندانی سه‌رۆک کۆمار نیکسۆن، کیسینجر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و شای ئێران کورده‌کان ڕاپه‌ڕینیان دژی ڕژیمی سه‌دام حسێن ئه‌نجام دا به‌ڵام چه‌ند ساڵ پاش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ماندوو بووین، شا و سه‌دام گه‌یشتنه‌ ڕێککه‌وتن و کورده‌کانیان خسته‌ لاوه‌. کاتێک که‌ مسته‌فا بارزانی داوای یارمه‌تی له‌ ئه‌مریکا کرد وڵامی ڕاستی وه‌رنه‌گرت.

ئه‌ڵبه‌ت ناوبراو جه‌ختی کردوووه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا خودی کورده‌کانیش بێ تاوان نه‌بوون چوونکه‌ هه‌ندێ له‌ گرووپه‌ کوردییه‌کان خه‌یانه‌تیان به‌ یه‌کتر کردوووه‌ و بڕیاری نادروست و هه‌ڵه‌یان بۆ چه‌ندین ساڵ شه‌ڕ داوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی دایه‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌ سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ شاری مه‌نبه‌جی سووریا ده‌نووسێت ئه‌م جاریش هێماکانی خه‌یانه‌تێکی دیکه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر کورده‌کان ده‌بینرێت. ئه‌مریکا که‌ له‌ شه‌ڕ دژی داعش هێزه کوردییه‌کانی سووریای وه‌کوو هێزی پیاده‌ی سه‌ربازیی به‌کار هێناوه‌، ئێستا که‌ چیتر پێویستیان پێیان نه‌ماوه‌ خه‌ریکن به‌جێیان ده‌هێڵن.

ناوبراو جه‌ختی کردوووه‌ ئه‌مریکا ده‌بێ له‌ جیاتی هه‌لقوستنه‌وه‌ له‌ کورده‌کانی سووریا هانده‌ری ئه‌وان بێت تاکوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی سووریا له‌ سه‌ر ئیداره‌ی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15375

Your Comment

You are replying to: .
captcha