به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێنری بارکی شیکه‌ره‌وه‌ی باڵای په‌یمانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان له کۆبوونه‌وه‌یێکدا که به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی پرسی کورد، سووریا و تورکیا له‌و په‌یمانگه‌ویه به‌ڕێوه چوو وتی: ئه‌ردۆغان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا بچێته خولی دووهه‌م، براوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێت.
ناوبراو زیادیشی کرد: بابه‌تێکی گرینگ له تورکیا ڕووی داوه و ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وڵه‌تی تورکیا له ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و کوردانه‌یه که ئه‌ردۆغان ئه‌وان به تیرۆریست ده‌زانێت. ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده باڵاکانی په‌که‌که‌دا دانوستانی کردوووه، گه‌یشتۆته ڕێککه‌وتن و ته‌نانه‌ت جێبه‌جێشی کردوووه بۆیه ئێستا ناتوانێت بڵێت که پرسی کورد کۆتایی پێهاتوووه و چیتر له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کاندا دانوستان ناکه‌م.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که دانوستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که و باس کردن له باره‌ی ڕه‌وتی ئاشتی له تورکیا چیتر تابۆ نییه و کورده‌کان پاش سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان، یان ناوبراو له ڕێگای ڕێکخراوی سیاسیی خۆی ناچار ده‌که‌ن به ده‌ست‌پێکردنی ڕه‌وتی دیکه له دانوستان و ئاشتی یان نائارامییێکی زۆر به‌ربڵاو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment