به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان "ھه‌ده‌په" بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له زیندانی ئه‌دێرنه رای‌گه‌یاند: تا ئێستا ھیچ دادگایێکی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و به‌ڕێوه نه‌چوووه، ھه‌موو ئه‌و قسانه‌ش كه وه‌ک تۆمه‌ت به‌سه‌ریدا ساغ كراونه‌ته‌وه، ڕه‌خنه‌كانن له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان و حكوومه‌تی توركیا، چونكه له توركیادا ئازادی ڕاده‌ربڕین به ته‌واوی پێشێل كراوه‌و قه‌ده‌غه‌یه.
ده‌میرتاش راشی‌گه‌یاند: ماوه‌ی 20 مانگه زیندانی كراوه، ناشكرێت له زیندانه‌وه به ئاسانی كه‌مپینی ھه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببرێت، به‌ڵام ھه‌ر چۆنێک بێت ئه‌و كاره ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت دادگایی كردن و سیاسه‌ت له توركیادا له چ ئاستێكدایه. جه‌ختیشی كرده‌وه: توركیا پێویستی به گۆڕانكارییێكی گه‌وره ھه‌یه، له‌م ھه‌ڵبژاردنه‌شدا ئه‌و گۆڕانكارییه به‌دی ده‌ھێنرێت.
له لایێكی تریشه‌وه پارێزه‌رانی ده‌میرتاش دوای سه‌ردانی كردنی له زیندانی ئه‌دێرنه رایان‌گه‌یاند: ده‌سته‌ی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڕیاری داوه ستۆدیۆیێک له زیندانی ئه‌دێرنه دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌میرتاش بتوانێت له‌و ستۆدیۆیه په‌یامه‌كانی بۆ ھه‌ڵبژاردن تۆمار بكات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment