به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیاز به‌دران سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا دانی به‌وه‌دا نا كه 800 هه‌زار لیستی ساخته و ده‌نگی پوچه‌ڵ كراوه، خراوه‌ته ناو سندۆقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه.
له‌پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕیاز به‌دران جه‌ختی له پاک و بێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام دوێنێ دانی به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریدا نا.
به‌گوێره‌ی هه‌مواری نوێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له ئێستادا كاره‌كانی كۆمیسیۆن سڕ كراوه و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌ركی ڕای‌كردنی كاره‌كانی كۆمیسیۆنی له‌ئه‌ستۆدایه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و دان پیادانانه‌ی ڕیاز به‌دران، عادل نووری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ ڕاستیه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند: "له ڕۆژانی داهاتوودا له‌كاتی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست كاره‌سات ده‌بینین".
به‌وته‌ی عادل نوری: "له‌پاش ده‌ركردنی ژماره‌یێک بڕیار دژ به ئه‌نجامه ساخته‌كان كۆمیسیۆن كه‌وتووه‌ته خۆی، قسه‌كانی ڕیاز به‌دران سه‌ره‌تای ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵێک نهێنییه".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment