به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: "تیمه‌كانمان سه‌ره‌ڕای په‌لاماری هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان، توانیویانه سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ن به‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی، ده‌نگه‌كانیان دزراوه و ته‌زویر ئه‌نجام دراوه" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌كه.
به‌وته‌ی سكرتێری جڤاتی نیشتمانی: "گۆڕان به‌وپه‌ڕی تواناوه له‌ڕێی یاسا و ده‌ستووره‌وه هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگی دزراوی ده‌نگده‌ره‌كانیان ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بن و سارد نابنه‌وه له هه‌وڵه‌كانیان و له‌و ده‌ستانه‌ش ناترسین كه له‌رزۆكانه رایده‌وه‌شێنن له‌پێناو ترساندن یاخود خاوكردنه‌وه‌ی گۆڕان، بزوتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا دایمەزراندوە بۆیە سڵ لە هیچ شتێک ناكاتەوە".
هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندی چوار حزبی هه‌رێمی كوردستان (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری) سه‌ردانی به‌غدای كرد، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق پرسی ساخته‌كارییه‌كانی نێو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان تاوتوێ كرد، هه‌ر له هه‌فته‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌موار كرده‌وه، بڕیاریدا له‌سه‌دا سه‌دی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment