بهپێی ههواڵی کوردپرێس، میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردۆتەوە، دوای كشانەوەی پەكەكە لە شنگال لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە و پێكهێنانی فەرماندەیێكی هاوبەش، لە نێوان (پێشمەگە، عێراق و ئەمریكا) ڕێكەوتن كراوە.
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNی ڕاگەیاند: "هیچ جۆرە هەماهەنگی و ڕێكەوتنێک نییە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقدا".
وتیشی:"هیچ نووسراوێكی فەرمیش بۆ ئێمە نەهاتووە لەبارەی پێكهێنانی فەرماندەیێكی هاوبەش، نە كۆبونەوەشمان كردوووە و نە بڕیاریشمان داوە".
یاوەر ئاماژەی بەوەش كرد: "وەک وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی ئەوەی هیچ پێشمەرگەیێكمان لەشنگال نییە، هیچ زانیاریەكیشمان نییە لەسەر ئەو هێزەی ئەمریكا كە لەسەر چیای شنگال جێگیر بوون".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment