به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوەکەدا مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی عێراق "به پاڵپشتی هه‌ندێ لایه‌ن و سواربوونی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێک"، ژماره‌یێک بڕیار و یاسای ناده‌ستووری دهرچواندوووه كه سه‌رتاپای پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تووشی چه‌قبه‌ستوویی و ئاڵۆزی ده‌كه‌ن.
مەکتەبی سیاسی پارتی جەختی کردۆتەوە، پارتی لەگەڵ ئەوەیە ئه‌گه‌ر پێویست بكات له سه‌رتاسه‌ری عێراق و كوردستان ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه، بەڵام دژی ئەوەیە دەنگی پێشمەرگە و کوردانی ئێزدی رەت بکرێنەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان..
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان..
ئه‌مڕۆ عێڕاق به بارودۆخێكی ناله‌باردا تێده‌په‌ڕێ، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێک له به‌شدارانی پرۆسه‌ی سیاسی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئاكامه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نه‌بوو، بێ ره‌چاوكردنی ده‌ستوور و یاساكان به بڕیار و هه‌ڵوێستی ئینفیعالی هه‌موو پرۆسه‌كه‌یان به ئاراستهیێكی مه‌ترسیداردا بردوووه.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كۆمیسیۆنی باڵا نوێنه‌رمان نییه، به‌ڵام له هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تیمان هه‌ر له دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كان، نیگه‌رانی خۆمان له به‌یانێكدا راگه‌یاند و به باشمان زانی كه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گومان و نیگه‌رانییه‌كانی هه‌موو لایێک و پاراستنی سه‌قامگیری، له‌و شوێن و وێستگانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر هه‌یه به‌گوێره‌ی یاسا لێكۆڵینه‌وه بكرێت و به‌پێی پێویست ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان بكرێت یان ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و كوردستان ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه، ئێستاش هه‌مان ره‌ئیمان هه‌یه.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق به پاڵپشتی هه‌ندێ لایه‌ن و سواربوونی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێک، ژماره‌یێک بڕیار و یاسای ناده‌ستووری ده‌رچواندووه كه سه‌رتاپای پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تووشی چه‌قبه‌ستوویی و ئاڵۆزی ده‌كه‌ن، ئیلغاكردن و ئه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگی هاووڵاتییان ده‌بێ به‌گوێره‌ی رێككاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان بێ ئه‌ویش دوای لێكۆڵینه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌گه‌ر مخاله‌فه یان ته‌زویری تێداكرابوو كه به ڕێژه‌یێک بێت له ئاستی ئه‌وه‌دابێ ته‌واوی سندوق یان وێستگه‌كه ئیلغابكرێت، نه‌ک ویست و خواستی لایه‌نی سیاسی و كه‌سه‌كان بكرێته پێوه‌ر.
هاووڵاتییانی خوشه‌ویست..
خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته نه‌وته‌وه‌یی و ئایینی و پێشهییهكانهوه مافی ده‌ستووری خۆیانه به‌شدار بن له ده‌نگدان و ئازادانه نوێنه‌رانی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆیه ناكرێت ئه‌و مافه له كه‌س زه‌وت بكرێت. هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و هێزه قاره‌مانانه‌ن كه به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی و له‌خۆبردوییه‌وه به‌رگریان له خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و جیهانیش كرد و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆریان داوه، له‌بری پاداشت كردن و قهدرزانینیان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری بۆ ئیلغاكردنی ده‌نگه‌كانیان ده‌ركردوووه! ئه‌م یاسا و بڕیاره هه‌نگاوێكی ناده‌ستووری و نایاساییه و قبووڵكراو نییه، دڵنیاشین گه‌لی كوردستان و لایه‌نه دڵسۆزه‌كان له عێراق و كوردستان ئه‌م بڕیار و یاسایه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت ئه‌ژمارنه‌كردنی سندۆقی ده‌نگه‌كانی كه تایبه‌ت بوون به خوشک و برایانی ئاواره‌ی ئێزدی و هه‌روه‌ها ده‌نگی سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی دیكه و ده‌نگدانی مه‌رجدار و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هه‌موو پێكهاته‌كان، ده‌بێ به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ک به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندنی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن، ده‌بێ كۆی پرۆسه‌كه له سێبه‌ری ده‌ستوور و یاساكان ده‌رنه‌چێت.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز..
پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م جۆره بڕیار و یاسا و هه‌نگاوه ناده‌ستووری و نایاساییانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دژ به خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی پێناسه ده‌كات و به سه‌ره‌تایێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێت به‌ره‌و زیاتر ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری، بۆیه به پێویستی ده‌زانین ئه‌م جموجۆڵ و بڕیار و یاسایانه به‌زوویی چاویان پێدابخشێنرێته‌وه و ره‌چاوی ده‌ستوور و به‌ژه‌وه‌ندی گشتی بكرێت و هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هاوێژراوه سه‌ربگرێت، ئێمه‌ی پارتی و زۆر لایه‌نی دیكه‌ی كه به‌خه‌می سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییهكانن، هه‌ڵوێستمان ده‌بێ، بۆیه لێره‌وه بانگهێشتی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین هه‌رچی زووتره به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری و ئارامی و سه‌قامگیری هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
9/6/2018
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment