بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاهیر عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا ڕایگەیاند: گەشتەکانی نێوان سلێمانی و وڵاتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 11ی نیوەڕۆ بەکاتی سلێمانی دەست پێدەکەنەوە و لە هەفتەیەکدا دوو گەشت ئەنجام دەدرێت.
تاهیر عەبدوڵا وتیشی: "لەسەرەتادا هەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێت، ئەگەر رێژەی گەشتیارانیش زۆربێت ئەوا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و ژمارەی گەشتەکان زیاد دەکرێن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment