ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان 3 مانگ ده‌خایێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیستی عێراق و سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی سائیروون ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ حیزبه‌که‌ی هیچ ترسێکی له‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق نییه‌ و ده‌ڵێت: پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان 3 مانگ ده‌خایێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائد فه‌همی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی وتوووه‌: حیزبی کۆمۆنیستی عێراق به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجام نه‌داوه‌ هیچ ترسێکی له‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان نییه‌ به‌ڵام حه‌ز ده‌کات که‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌یێکی ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان 3 مانگ ده‌خایێنێت و ده‌شڵێت: ئه‌و پڕۆسه‌یه‌‌ پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق دوا ده‌خات.

ڕائد فه‌همی جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی په‌له‌کردن له‌ پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15325

Your Comment

You are replying to: .
captcha