له‌ پارێزگای بینگۆڵ پێکدادان له‌ نێوان تورکیا و PKK ڕوو ده‌دات

به‌شی تورکیا- پێکدادانێکی چه‌کدارانه‌ له‌ نێوان جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا و هێزی PKK له‌ ناوچه‌ی یدیسۆی پارێزگای کوردنشینی بینگۆڵ ڕووی دا و له‌ ئه‌نجامدا هێزێکی تورکیا کوژرا و 3 هێزی دیکه‌ش بریندار بوون.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون هێزه‌کانی PKK له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یێکدا که‌ بۆ سه‌ر بنکه‌ی جه‌نده‌رمه‌ی یدیسۆ ئه‌نجامیان دا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌و بنکه‌یه‌ به‌ شه‌ڕ هاتن و دواتر هه‌ڵاتن‌ که‌ له‌ ئه‌نجامدا هێزێکی سوپای تورکیا کوژرا و سێ هێزی دیکه‌ی تورکیاش بریندار بوون.

برینداران به‌ کۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترانه‌وه‌ و ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاو له‌ ناوچه‌که‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ ده‌ستی پێکردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15314

Your Comment

You are replying to: .
captcha