به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک سیاسه‌توانی به‌رجه‌سته‌ی کوردی تورکیا و شاره‌وانی وهلاوهنراوی گه‌وره‌شاری ماردین له لێدوانێکدا ئاماژه به‌و زوڵمانه ده‌کات که له حه‌قی کورد کراوه و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئێمه ڕۆڵه‌ی وڵاتێکین که ساڵگارێکه بۆ ئازادی شه‌ڕمان کردوووه. بۆ ڕزگاربوون له‌م پێکهاته‌یه له پڕۆسه‌یێکی مێژوویی تێپه‌ڕ ده‌بین. ئه‌ردۆغان نامێنێت و ده‌چێت؛ عه‌فرین، نۆسهیبین و جزیره ده‌ناسن. له‌بیرتان نه‌بردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی که ئێمه دروست ده‌ڵێن عه‌له‌وی، چه‌وساوه و په‌راوێزخراوان ده‌زانن به‌ڵام ئێستا هێز و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه که ده‌توانێت سیسته‌می ئێستا بگۆرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات ئیمپراتوورییێکی ترسیان دامه‌زراندبوو و ئێستا هێز و ده‌سه‌ڵاتی پێویستمان بۆ ڕووخانی ئه‌و ئیمپراتووریایه هه‌یه. ته‌نها ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین و باوه‌ڕمان پێ بێت. دۆخه‌که هه‌ر جۆرێک که بێت ئێمه سه‌رکه‌وتوو ده‌بین. شه‌ڕی ئێمه بۆ پۆست و پله نییه. شه‌ڕی ئازادی، ئایندهی یه‌کسان و دیموکراسییه. باوه‌ڕمان هه‌یه که شاری حه‌زره‌تی ئیبراهیم وه‌ڵامێکی لێبراوانه به‌و سته‌مکارانه ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment