له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ له‌ هاتنی هێزی تورکیا بۆ باکووری عێراق تۆمه‌ت له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان حه‌شدی شه‌عبی به‌ به‌رپرسی هاتنی هێزی تورکیا بۆ باکووری عێراق ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کیفاح مه‌حموود له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێستاکه‌ نزیک به‌ 500 بۆ 2 هه‌زار هێزی په‌که‌که‌ له‌ژێر پشتیوانیی حه‌شدی شه‌عبیی ئێزدییه‌کان له‌ شاری شه‌نگالدان و ئاماده‌بوونی په‌که‌که‌ له‌و شاره‌ هۆکاری هاتنی هێزی تورکیا بۆ باکووری عێراق دێته‌ ئه‌ژمار.

ناوبراو ده‌شڵێت: هه‌بوونی بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له‌ باشیک و هه‌رێمی کوردستانیش کێشه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا پێچه‌ڵاوپووچتر ده‌کاته‌وه‌.

کیفاح مه‌حموود ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ ته‌عامولی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ ئه‌و بیانوووه‌ی به‌ تورکیا داوه‌ بنکه‌ و باره‌گای په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان گوله‌باران بکات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15311

Your Comment

You are replying to: .
captcha