پووچه‌ڵ‌کردنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌ جینایه‌ت دژ به‌و هێزانه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌ جینایه‌تێکی دیکه‌ دژ به‌و هێزانه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: پووچه‌ڵ‌کردنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌ که‌ بۆ به‌رگری له‌ عێراق گیانی خۆیانیان به‌خت کردوووه‌ به‌ مانای سه‌ندنه‌وه‌ی ماف و ئه‌نجام‌دانی جینایه‌تێکی دیکه‌ دژ به‌وان دێته‌ ئه‌ژمار.

ناوبراو ده‌شڵێت: هه‌ر په‌رله‌مانتارێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ به‌ پووچه‌ڵ‌کردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بدات خه‌یانه‌تی له‌ خه‌ڵکی کوردستان و پێشمه‌رگه‌ و خوێنی ئه‌وان کردوووه‌ که‌ بۆ به‌رگری له‌ عێراق ڕژاوه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15310

Your Comment

You are replying to: .
captcha