به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیاکانی ئه‌ڵمانیا ڕایان‌گه‌یاند په‌نابه‌رێکی کوردی عێراقی به ناوی (عه‌لی به‌شار) له ئه‌ڵمانیا ده‌ستدرێژی سێکسی کردوووه‌ته سه‌ر کچێکی 14 ساڵی به ناوی ( سوزانا فێلدمان) و پاشان کوشتوویه‌تی و دواتریش له‌و وڵاته ڕای کردوووه. عه‌لی به‌شار له تشرینی یه‌که‌می 2015 له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له ڕێگه‌ی تورکیاوه چوووه‌ته ئه‌ڵمانیا و داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته کردوووه. تۆمه‌تباره‌که پێشتر له لای پۆلیس ناوی هه‌بوووه و چه‌ند جارێک به تۆمه‌تی دزی کردن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بانگهێشت کراوه.
ده‌گوترێت تۆمه‌تباره‌که و کچه کوژراوه‌که په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستییان هه‌بوووه و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی کردوووه‌ته سه‌ر کوشتوویه‌تی. سوزانا فێلدمان به ڕه‌چه‌ڵه‌ک جوو بوووه به‌ڵام پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یێکک نییه که ئه‌م کچه به‌هۆی ئایینه‌که‌یه‌وه کوژرابێت.
لیوا تاریق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆک له‌باره‌ی ده‌ستگیرکردنی عه‌لی به‌شار به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "له‌باره‌ی ئه‌و کچه ئه‌ڵمانییه‌ی به ده‌ستی کۆچبه‌رێکی کوردی عێراق کوژرابوو حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه کردبوو که تاوانێک ئه‌نجام دراوه و کچێکی ئه‌ڵمانی به ده‌ستی په‌نابه‌رێکی کوردی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان کوژراوه و زانیاری و چه‌ند وێنه‌یێکی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناردبوون و جه‌نابی وه‌زیری ناوخۆش په‌یوه‌ندی به منه‌وه کرد و زانیاری و وێنه‌کانی بۆ ناردم و داوای کرد تاوانباره‌که ده‌ستگیر بکه‌ین".
تاریق ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها گوتی: "سێ ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌م ڕاسپاردن تاوانباره‌که بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بکه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی ده‌ستنیشان کرا توانرا ده‌ستگیر بکرێت و دوای ده‌ستگیرکردنیشی دانی به تاوانه‌که‌یدا نا و گوتی من ئه‌و کچه ئه‌ڵمانییه‌م کوشت و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه که هه‌ردووکیان پێکه‌وه گه‌شتێکیان کردوووه به‌ڵام ناکۆکییێک له نێوان دروست بوووه و له‌سه‌ر ناکۆکییه‌که‌ش کچه‌که هه‌وڵی داوه پۆلیس ئاگادار بکاته‌وه و ئه‌ویش کوشتوویه‌تی."
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆک له‌باره‌ی دادگایی کردنیشی گوتی: "به دڵنیاییه‌وه دادگایی ده‌کرێت و ده‌ستنیشان کردنی شوێنی دادگایی کردنه‌که‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر هه‌ر دوو حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".
به‌پێی زانیارییه‌کانی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا عه‌لی به‌شار ته‌مه‌نی 20 ساڵه و ماوه‌ی دوو رۆژیشه وێنه‌ی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا بڵاو ده‌کرێته‌وه. پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت رۆژی 2-6-2018 عه‌لی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كه له 8 كه‌س پێكدێن (دایک و باوکی و پێنج خوشک و برای) به ناوی دیكه و به پاسپۆرتێكی عێراقی بۆ یه‌ک سه‌فه‌ر له دۆسلدۆرفه‌وه چوونه‌ته ھه‌ولێر.
ھۆرست زێھۆفه‌ر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له پرێس كۆنفراسێكدا ڕای‌گه‌یاند: "ھێزه ئه‌منییه‌كانی كورد له باكووری عێراق عه‌لی به‌شاریان ده‌ستگیر كردوووه و ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین. من سوپاسی به‌شداریی ھێزه ئه‌منییه‌كانی كورد ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌ستگیركردنه‌یان ھێنایه‌ئاراوه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئه‌نجامی ھاوئاھه‌نگیی سه‌ركه‌وتووی ھێزه ئه‌منییه‌كانی كورد له عێراق و پۆلیسی ئه‌ڵمانیایه".
زێھۆفه‌ر ڕاشی‌گه‌یاند: "ڕێكاره پێویسته‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ ھێنانه‌وه‌ی عه‌لی بۆ ئه‌ڵمانیا."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment