به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شروان ده‌روێش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه سه‌فه‌ری شاندێکی ئه‌مریکی بۆ مه‌نبه‌ج و وتی: له دیدارێکدا که له‌گه‌ڵ شاندی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی ببوومان پێمان ڕایانگهیاندوووه شاره‌که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیی مه‌نبه‌جه‌وه ئیداره ده‌کرێت. درگاکانی ئه‌نجومه‌نی ئێمه به ڕووی هه‌ر که‌سێک که ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیی مه‌نبه‌ج کراوه‌یه. هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی و یان پشکێکی له ئیداره‌ی شاره‌که ببێت ئێمه پێشوازی لێده‌که‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: له‌و باره‌وه هه‌ر جۆره مه‌رج یان له‌مپه‌رێک دیاری ناکه‌ین به‌ڵام دژی هه‌ر جۆره ته‌داخولی وڵاتانی بیانیشین. دۆخی عه‌فرین و ئه‌عزاز که له کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیایه ڕوون و ئاشکرایه، ئێمه نامانه‌وێت شڵه‌ژاوی ئه‌وێ بچێته مه‌نبه‌جیش.
سه‌رچاوه: زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment