شێخ جه‌عفه‌ر: پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ڕای‌ده‌گه‌ێنێت: "پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ڕاگه‌یێندراوێكی بڵاو كردوووه‌ته‌وه و ڕای‌گه‌یاندوووه‌ "ڕۆژی 6ی حوزه‌یرانی 2018 ڕۆژێكی پڕ شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی له ‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ پیلانی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی كوردستانیان ڕاگه‌یاند. ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ ده‌نگی دلێری هێزی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆر و هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆن، ده‌نگی ئه‌وانه‌ن كه‌ سه‌رچاوه‌ی پاراستنی گه‌لی كوردستان‌و دابین كردنی ئارامی هه‌رێمی كوردستانن."

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "ئێمه‌ له ‌كاتێكدا ملكه‌چی هه‌موو بڕیارێكی ده‌ستووری‌و یاساییین كه‌ به‌ یه‌كسانی له‌ خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌ل‌ و نیشتماندا بێت و له ‌هه‌مان كاتدا هه‌ر بڕیار و پیلانێک ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌نگی ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌م كوردستانه‌ بێ مروه‌تانه‌ پووچه‌ڵ بكاته‌وه ‌و بكرێته‌ ئه‌جندای قین له‌ دڵان ‌و ناحه‌زانی هێزی پێشمه‌رگه ‌و پۆلیسی كوردستانه‌وه‌."

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ڕۆژی 6ی حوزه‌یرانی 2018 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بڕیار درا سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایاری‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به ‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێته‌وه‌ و ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی ئاواره‌كان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15296

Your Comment

You are replying to: .
captcha