وەزیری بەرگریی ئەمریکا: دەستبەرداری هەسەدە نابین

بەشی سووریا- وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستبەرداری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نابێت چوونکە تاکە هێز بووە کە توانیویەتی داعش لە سووریا تێکبشکێنێت.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، جەیمس ماتیس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەوڵدایە هاوسەنگ بێت لە نێوان نیگەرانییە شەرعیەکانی تورکیا سەبارەت بە ئاسایشی وڵاتەکەی و هێزەکانی سووریای دیموکرات کە توانییان لە شەڕێکی زۆر قورسدا داعش تێکبشکێنن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و تورکیا لەسەر نەخشەڕێگای منبج ڕێککەوتوون و تورکیاش دەڵێت بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێت یەپەگە لە منبج بکشێتەوە، یەپەگەش ڕایگەیاندبوو کە لە ٢٠١٦وە لە منبج کشاونەتەوە و تەنیا ژمارەیێک ڕاوێژکاریان لەوێ ماون و ئەوانیش دەکشێنەوە.

لەلایێکی دیکەوە ئەمریکا دەڵێت، ڕێککەوتنەکەیان بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیرییە لە منبج و ئیدارەدانی منبج لە لایەن منبجییەکانەوە.

هاوکات، محەمەد مستەفا فەرماندەی گشتیی ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڵێنیان پـێداون لە شارەکەیان دەمێننەوە سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان واشنتن و ئەنکەرە کراوە و دەستبەرداریان نابن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15267

Your Comment

You are replying to: .
captcha