بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەفعەت عبدوڵڵا، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند: "كۆمەڵێک ھۆكار ھەن بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، یەكێک لەوانە گۆڕانكارییە لە یاسای ھەڵبژاردن، ھۆكارێكی دیكە ئەوەیە ناكرێ سێ ھەڵبژاردن بەدوای یەكدا بكرێت، بۆ خەڵک ئەستەمە ھەموو رۆژ بانگەشەی ھەڵبژاردن بێت و بچێتە سەر سندووق، مانگی ئەیلوول ماوەی یاسایی خولی پەرلەمان كۆتایی دێت ھەروەھا لە كانوونی یەكەمی ئەمساڵ واتە لە مانگی كۆتایی ساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكرێت، بۆیە دەكرێ مانگێک ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت و ھەموو ھەڵبژاردنەكان پێكەوە بكرێت".
لایانە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان جگە لە یەکێتی نیشتمانی، پێیان وایە پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەو وادەیە ئەنجام بدرێت کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کردووە.
بژار بۆسكانی، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەردنی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دەڵێت: "ھەرچەندە بەشداری كردنمان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەیوەستە بە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی 12 ئایاری پەرلەمانی عێراق، بەڵام وەک ھاوپەیمانی لەگەڵ ئەوەداین كە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی خۆی ئەنجام بدرێت".
ھەر پەیوەست بەو پرسە مستەفا ئیبراھیم، ئەندامی دەزگای ھەڵبژادنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان گوتی: "ئێمە ئامادەییمان ھەیە و پێمان باشە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەكاتی خۆی بەڕێوەبچێت، ناكرێ دەستی دەستی پێبكرێ و دوابخرێت، چوونكە كێ دەڵێ لە مانگی 12 شتێكی دیكە روونادات".
سەرچاوە: كوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment