بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحسێن زیرجانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «التجاە پرس»دا تۆمەتی ئەوەی خستۆتە پاڵ فوئاد مەعسووم کە لەو بڕیارەدا ئەنگێزەی حیزبی هەیە و وتیشی: فوئاد مەعسووم مافی پێشێل کردنی پەسەندکراوی پەڕلەمانی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەوە نییە.
زیرجانی زیادی کرد: سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت سەرۆک کۆماری هەموو عێراقییەکان بێت.
ناوبراو جەختی کردەوە مەعسووم تەنها مافی ئەوەی هەیە ناڕەزایەتیی خۆی بۆ ئەو پەسەند کراوە لە لای دامودەزگا پێوەندیدارەکانەوە تۆمار بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment