ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنێت، هه‌ڵبژاردن دووپات ده‌بێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- مێهمه‌ت ئۆچۆم، ڕاوێژکاری باڵای ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی 2018ی تورکیا و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنییه‌کان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست بێنن و له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری، په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هاوکاری نه‌کات، ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت ئۆچۆم، ڕاوێژکاری باڵای ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی 2018ی تورکیا و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنییه‌کان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست بێنن و له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری، په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هاوکاری نه‌کات، ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماری و په‌رله‌مان پێکه‌وه‌ هاوکارییان نه‌بێت ده‌توانین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری یان په‌رله‌مانی دووپات بکه‌ینه‌وه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ دوایین چاره‌ی تورکیا ده‌بێت چوونکه‌ له‌ ئاوه‌ها دۆخێکدا تورکیا گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست. ئه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی تورکیا له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆک کۆماری ده‌گوازێته‌وه‌. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌گه‌ر به‌ بێ ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه‌ بێت سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا جه‌ختیشی کرده‌وه‌: به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ هه‌م پارتی داد و گه‌شه‌ و هه‌م ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان براوه‌ی هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ده‌بن. چوونکه‌ ڕه‌وتێکی ڕئالیستی له‌ تورکیا ده‌ستی‌پێکردوووه‌ و گه‌لی تورکیا ده‌سه‌ڵات له‌ تورکیا ده‌ده‌نه‌ یه‌ک حیزب.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی T24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15254

Your Comment

You are replying to: .
captcha