درێژترین گه‌شتی جیهان به‌ فڕۆکه‌ ده‌ست پێده‌کات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیای سه‌نگاپووره‌ ڕای‌گه‌یاند له‌ مانگی تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ده‌ست ده‌کاته‌وه‌ به‌ کارپێکردنی درێژترین گه‌شتی بازرگانی جیهان که‌ ١٨ کاتژمێر و ٤٥ خوله‌ک ده‌خایه‌نێت.

کوردپرێس- ماڵپه‌ری بلومبێرگی ئه‌مریکی هه‌واڵێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مساڵ کۆمپانیای سه‌نگاپووره‌ ده‌ست ده‌کاته‌وه‌ به‌ ده‌ست پێکردنی درێژترین گه‌شتی جیهان که‌ له‌ نێوان فڕۆکه‌خانه‌ی چانگی سه‌نگاپووره‌ هه‌تا فرۆکه‌خانه‌ی نیۆیۆرک ده‌بێت و ١٨ کاتژمێر و ٤٥ خوله‌ک‌ ده‌خایه‌نێت و زیاتر له‌ ١٦٧ هه‌زار کیلۆمه‌تر ده‌بێت.

کۆمپانیای سه‌نگاپووره‌ ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ش کردوووه‌،له‌ فڕۆکه‌که‌دا جێگه‌ی ٩٤ که‌س هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ش به‌شێکی‌تری فڕۆکه‌که‌ش بۆ کاری بازرگانی به ‌کار دێنێت.

هاوکات له‌ ئێستادا درێژترین گه‌شتی فڕۆکه‌وانی له‌ نێوان ئۆکلندا له‌ مالیزیا و ده‌وحه‌ له‌ قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و ماوه‌که‌ی ١٧ کاتژمێر و ٤٠ خوله‌ک ده‌خایه‌نێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15234

Your Comment

You are replying to: .
captcha