٧ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٠:٤٩
ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ‌ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ حوسه‌ینیه‌یێک ژماره‌یێک هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست داو بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی عێراقی بڵاویان كردۆ‌ته‌وه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یێک كه‌ هۆكاره‌كه‌ی به ‌ڕوونی دیار نییه‌ له‌ حوسه‌یینیه‌ی ئیمام عه‌لی له ‌ناوچه‌ی سه‌در تاكوو ئێستا 18 كوژرا و برینداری لێكه‌وتۆ‌ته‌وه‌.

روونیش كراوه‌ته‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ تیرۆرستی نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌: PUKmedia

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15227

Your Comment

You are replying to: .
captcha