هه‌وڵی هێزه‌کانی سوننه‌ی عێراق بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیێکی یه‌کپارچه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بیی له‌نده‌ن ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان هاوپه‌یمانیێکی یه‌کپارچه‌ پێکبهێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی زیادی کرد: هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق به‌ ئامانجی دابین کردنی مافی ئه‌و پارێزگایانه‌ی که‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش خه‌ساریان به‌رکه‌وتوووه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان هاوپه‌یمانیێکی یه‌کپارچه‌ پێکبهێنن.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ هه‌روه‌ها زیادیشی کرد: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێکیبهێنن، درگای به‌ ڕووی هه‌مووی پارته‌ سیاسییه‌کان که‌ ئامانج، یه‌که‌مایه‌تی و ئه‌ندێشه‌یێکی هاوشێوه‌ی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌یان هه‌یه‌، کراوه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15225

Your Comment

You are replying to: .
captcha