به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی نووسراوی ژماره‌یێک په‌رله‌مانتار بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوای ڕوونكردنه‌وه ده‌كه‌ن له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كه به وته‌ی ئه‌وان "به‌پێی یاسا ده‌بوایه هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له یه‌ک كاتدا ئه‌نجام بدرێن و هاوكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش واده‌ی یاسایی‌یان ته‌واو بوووه و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تیان له ده‌ست نه‌ده‌ن."
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كوردستان ده‌ڵێن: "له مه‌رسومی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پشتگوێ خراون و ته‌نها ناوی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان هێنراوه."
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی "به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه و رێگری كردن له كاری نایاسایی و دروست نه‌بوونی بۆشاییی یاسایی ئه‌م یاداشته‌مان له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوووه."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment