ژماره‌یێک په‌رله‌مانتار داوای ڕوونكردنه‌وه‌ له ‌نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له ‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌ و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان داوای ڕوونكردنه‌وه‌ له ‌سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی نووسراوی ژماره‌یێک په‌رله‌مانتار بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ داوای ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كه‌ به ‌وته‌ی ئه‌وان "به‌پێی یاسا ده‌بوایه‌ هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌ و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌ یه‌ک كاتدا ئه‌نجام بدرێن و هاوكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش واده‌ی یاسایییان ته‌واو بوووه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تیان له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن."

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كوردستان ده‌ڵێن: "له‌ مه‌رسومی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پشتگوێ خراون و ته‌نها ناوی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان هێنراوه‌."

جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی "به ‌مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه ‌و رێگری كردن له‌ كاری نایاسایی و دروست نه‌بوونی بۆشاییی یاسایی ئه‌م یاداشته‌مان له‌ رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوووه‌."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15214

Your Comment

You are replying to: .
captcha