بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایک پۆمپێو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە پەیامێکی تویتەریدا پێشوازی کرد لە دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێی هێزەکانی کورد و عەرەبی سووریا لە دەشیشە و نووسیی: ئێمە پشتگیری دەکەین لە دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دژ بە داعش و متمانەی تەوامان پێیانە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت ئێمە شانازی دەکەین بە خۆمان کە لەگەڵ هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا شەڕی داعشمان کردووە بۆ دروست کردنی داهاتوویێکی باشتر لە سووریا.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک پێکهاتوون لە 75000 هێز کە بەشی سەرەکییان کوردی سووریان، لە ساڵی 2016 تا ئێستا توانیویانە ژمارەیێک ناوچەی گرینگ وەکوو تەبقا، ڕەقە و ناوچەی ستراتێژیکی دیکە لە ژێر کونترۆڵی داعش ئازاد بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment